سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  قه‌ره‌چۆغ.. دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ داعش ده‌ركه‌وتن
به‌روار: 10/07/2018

له‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چیای قه‌ره‌چۆغ تیرۆرستانی داعش ده‌ركه‌وتون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا وتی: دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانی قه‌زای مه‌خمووری سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ ناوچه‌ی چیای قه‌ره‌چۆغ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكردوه‌ و نزیكی 300 تیرۆرستی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ بینراون.

وتیشی: هه‌تا ئێستا چه‌ند جارێك فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌ عیراقیه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه‌یان بۆردومان كردوه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش چاودێری ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هێرشێكیان كردوه‌ته‌ سه‌ر چیای قه‌ره‌چۆغ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بون و تیرۆرستان هه‌ڵهاتوون و دواتریش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆیان.

گه‌ڵاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ پێویسته‌ گه‌ڕان و پشكنین له‌و ناوچه‌یه‌ بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تیرۆرستان.